شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: حەسرەت لەبارەی شیعر: (١٩٨٢/٤/٢٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew سەد مخابن! ئەو ئازیزانەی ڕۆژگارێک بژوێنی [١] حەسانەوەم بوون، ئەوانەی شەکرەمێوانی دڵی هەردەم کراوەم بوون، هەنووکانە یا نەماون لە یادمدا، یا ماوێکی کاڵ و ماتن. کەچی... ئێستاش هەر چاوەڕێی ئەو ئاسکانەم کە بەڵێنیان دا و نەهاتن! ١. بژوێن: مێرگ، سەوزەڵان